بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەگەڵ «سێرگێئی شۆیگۆ» ھاوتای ڕووسیی خۆی سەبارەت بە ڕەوشتی ئێستای سووریاو گرفتەکانی بەرەڤانی و ئاسایشتیی دوو لایەنەو ناوچەیی بە تەلەفۆن وتووێژیان کرد.
وردیاتی ئەم وتووێژە تەلەفۆنییە و ڕێککەوتنی شیمانەیی نێوان وەزیرانی بەرەڤانیی دوو وڵات لە بارەی پرسی سووریا ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە.
سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستان لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە ناوچەگەلێکی سووریای داگیرکردووە دەستەیەک لە لەشکریانی تورک ھێشتاش لەم ناوچانەدا ئامادەن.
ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سووریا لەگەڵ ئیدانەی جەماوەرو دەوڵەتی ئەم وڵاتەو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.
342/